بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران ئیدیعای سی ئێن ئێنی سەبارەت بە دانوستانە نوێیەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوەڕاستی پێکدادانەکانی سەرلەبەیانی پێنجشەممەی ڕەتکردەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی دانوستانەکاندا لە پاڵ هەڵوێستە ڕاگەیەندراو و هێڵە سوورەکانی خۆیدا وەستاوە و لە داواکارییە سەرەکییەکانی پاشەکشەی نەکردووە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، ئەو دەقەی پێشتر لایەنی ئێرانی جەختی لەسەر کردۆتەوە، هێشتا بنەمای هەڵوێستەکانی تارانە و پێشبینیی تیمی دانوستانکاریش ئەوەیە کە لایەنی ئەمریکی لە کۆتاییدا ناچار دەبێت چوارچێوە سەرەکییەکانی هەمان دەق قبوڵ بکات.
هەروەها گوشارە سیاسییەکانی ئەم دواییە و هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکای بە دەرئەنجامی بەرخۆدانی ئێران لە بەرامبەر داواکارییە ناعەقڵانییەکانی ئەمریکا، لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە باسیان لێوە دەکرێت، زانی و زیادی کرد: هۆکاری سەرەکی زیادبوونی گوشارەکان پێداگری ئێرانە لەسەر هەڵوێستەکانی لە دانوستانەکاندا.
ئەم سەرچاوە نزیکە لە تیمی دانوستانکار ئاماژەی بەوەدا کە دەقی مەبەستی ئێران، بە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و داواکارییەکانی تاران، هێشتا بە ڕێککەوتنی تەواو لە لایەنی ئەمریکییەوە نەهاتووە و ئەم پرسە بە یەکێک لە گرینگترین بەربەستەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی دادەنرێت.
Your Comment